ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد و دژی لێدوانێکی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە ناڕەزایی دەردەبڕن و بارەگاکەشیان سوتاند، دوای ئەوەی رایگەیاندبو، حەشدی شەعبی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێری ئەنجامداوە.

سەرچاوەیەك لە لقی پێنجی پارتی كە دەنگی لای پەیامنێری رێگای كوردستان پارێزراوە ئاشكرایكرد "كادرانی لقی پێنج لەدوێنی وە بارەگایان چۆل كردوە، چونكە پێشر زانیاری هەبوو لەسەر پەلاماردانی لقی پێنجی پارتی .
راشیگەیاند ، هێزە ئەمنیەكان راسپردرابوون لق بپارێزن بەئەركی خۆیان هەڵنەسابوون.هەر بەپێی زانیاریەکان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەم بارەگای پارتی بۆ پاراستنی بارەگاکە گردبونەتەوە بارەگاکەشیان سوتاند.

شەوی 30ی مانگی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵ دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شه‌ش موشه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كراون، به‌ڵام هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

دوای ئەو روداوەش هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگەیاند، ئاڕاستەکردنی ئەو ژمارە موشەکە هەوڵێكی دیکەیە بۆ ئاڵۆزكردنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق، هێرشەکە لەلایەن هەمان ئەو گروپە چەكدارانەوە ئەنجام دراوە، كە ئاڵۆزیان لەشاری بەغدا دروست كردوە و هێرشیانکردەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، بۆیە پێویستە ڕێگری بكرێت لە دوبارەبونەوەی روداوانە".

زێباری رۆژێک دواتریش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی،  "وه‌عد قه‌دۆ، سه‌ركرده‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ پشت هێرشه‌كه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێره‌، چونكه‌ وه‌عد عه‌دۆ له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێت و ناویشی له‌ لیستی تیرۆردایه‌، چه‌ندین تاوانی له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی لیوای 30 هێزه‌كانی عێراق ئه‌نجام داوه‌ و سه‌رپه‌رشتی كردون".

لە کۆبونەوەی 14ی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراقیشدا، حه‌سه‌ن كه‌عبی، حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق داوای له‌ هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرد، داوای لێبوردن بكات له‌و لێدوانانه‌ی بكات كه‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تباركردوه‌.

No description available.