ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردو لە سەر ئاستی جیهان 573 هەزارو 616 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 101 هەزاری لە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تۆماركراوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 573 هەزار و 616 كەس لەسەر ئاستی جیهان توشی كۆرۆنا بون، بەوەش ژمارەی توشبوانی پەتاكە گەیشتە 45 ملیۆن و 921 هەزار و 698 كەس.

لە ئامارەكاندا ئەوەش هاتوە، ملیۆنێك و 193 هەزار و 909 كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 33 ملیۆن و 252 هەزار و 218 كەس چاكبونەتەوە و پەتاكەیان پەڕاندوە.

بەگوێرەی ئامارەكان، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا لە پێنج وڵات زۆرترین ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا تۆماركراوە بە جۆرێك لە ئەمریكا 101 هەزار و 461 كەس توشی كۆرۆنا بون، لە فرەنسا 49 هەزار و 215 هاوڵاتی و لە هندستان 48 هەزار و 120 و لە ئیتاڵیا 31 هەزار و 84 كەس و لە ئیسپانیا 25 هەزار و 595 هاوڵاتی توشی كۆرۆنا بون.

عێراق لە ریزبەندی زۆرترین ژمارەی توشبوانی پەتاكەدا پلەی حەڤدەهەمینی گرتوە و تا ئێستا 470 هەزار و 633 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 862 كەس گیانیان لەدەستداوە و 397 هەزار و 241 كەسیش چاكبونەتەوە.