ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ماوەی 200 رۆژە لەناوخۆی تایوان هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.

بەرپرسانی تایوان دەڵێن، زۆر زوو دەستیان بە رێکارەکان کردووە و ماوەی دوو هەفتە هەر کەسێکیان کەرەنتین کردووە کە لەدەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە.

ئەگەرچی تایوان پەیوەندییەکی بازرگانی گرنگی لەگەڵ چین هەیە، بەڵام بەهۆی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ چین راگرت.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە جیهاندا، لە تایوان، 553 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کراون و حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهان دەستخۆشی لە بەرپرسانی تایوان کردووە و بە نموونە بۆ وڵاتانی دیکەی دەهێنێتەوە.

 تاوەکو ئێستا زیاد لە یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار کەس بەهۆی کۆرۆنا لە جیهان گیانیان لەدەستداوە