پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، هێرشکارێک ژمارەیەک هاوڵاتی بە چەقۆ بریندارکرد و دواتریش دەستگیرکرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەشاری کیوبیکی کەنەدا پیاوێک کەجلوبەرگی تەندروستی لەبەردابوە بەچەقۆ هێرشی کردۆتە سەر چەند کەسێک و پۆلیسیش دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەی راگەیاند.
هێرشەکە بەکاتی کەنەدا درەنگانێکی شەو لەکاتی بەڕێوەچونی هاڵۆوین ئەنجامدراوە و پۆلیس داوای لەخەڵکی ناوچەکە کردوە لەماڵەکانیان بمێننەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، لەئەنجامی ئەو هێرشە پێنج کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام باری تەندروستییان نازانرێت.