ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە 79 کەس و پیاوێکی تەمەن 70 ساڵيش لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکانی ئیزمیر دۆزرایەوە.

ماوەی دوو رۆژە کارمەندانی بەرگری شارستانی خەریکی دەرهێنانەوەی تەرمی هاووڵاتیانن، لە دەرهێنانەوەی هەندێکیان بێ هیوا بوون.

جیا لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ٩٦٢ کەسیش برینداربوون، وەکو هاوکاریش سێ هەزار خێمە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کراون.

حەوت سەد کەسیش، چارەسەریان وەرگرتووە و تەندروستیان جێگیرە.

بەهۆی بوومەلەرزەکە کە تورکیا و یۆنانی گرتەوە، دوو کەسیش لە یۆنان گیانیان لەدەستداوە.