بەهۆی هێرشەکەی ڤییەنا، دوو کەس کوژران کە یەکێکیان یەکێکە لە هێرشبەرەکان، رووداوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە.
کۆنتێی سەرۆکی وەزیرانی ئیتاڵیا، ئیدانەی هێرشەکەی کردوو و رایگەیاند، هیچ شوێنێک بۆ رق و تووندووتیژی لە ئەوروپا نییە.
داواش لە یەکێتی ئەوروپا دەکات، رێکاری پێویست بگرێتە بەر.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی هێرشەکە رایگەیاندووە، ناکرێت بهێڵین، رق و کینە کۆمەڵگەکەمان دابەش بکەن، ئەوەی روویداوە جێگای داخە و مەترسیدارە.
کۆماری چیک، ئاسایشی سنوورەکانی لە دوای هێرشەکانی نەمسا، پتەوتر کردووە و پشکنین و بە دوداچوون ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، دوو کەس بەهۆی هێرشەکەی ڤییەنا کوژراون، یەکێکیان ئەو کەسەیە کە تەقەی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند کەسێک بە چەکی جیاوازەوە هێرشەکەیان ئەنجامداوە و لە شەش شوێنیش چالاکیان ئەنجامداوە.
وەزیری بەرگری نەمساش، رووداوەکەی بە تیرۆرستی لەقەڵەم داوە.