میدیاكانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند، شه‌وی رابردو له ویلایه‌تی نیڤادای ئه‌مریكا له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنێك، چوار كه‌س كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان، له كاتژمێر 11:00ی به‌یانی به‌كاتی ئه‌مریكا روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له‌شاری هێنده‌رسۆن له نزیك لاس ڤێگاس ڕویداوه، هێزه‌كانی پۆلیس چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌كاتی گه‌ڕان و پشكنینی پۆلیس، چه‌كدارێك دۆزرایه‌وه كه گومانده‌كرێت ته‌قه‌ی كردبێت، به‌ڵام ئاماده نه‌بو چه‌كه‌كه‌ی راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان بكات و به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان رویدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌كه دوای ڕوداوه‌كه رایگه‌یاند، چوار كه‌س كوژراون كه له‌ناویاندا تۆمه‌تباری ته‌قه‌كردنه‌كه هه‌یه، به‌ته‌قه‌ی پۆلیس كوژراوه و كه‌سێكی پێنجه‌میش بریندار بوه، دواتر گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه .