له‌گه‌ڵ ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان نزیكه‌ی 2% به‌رزبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، نرخی نه‌وتی جۆری برێنت 74 به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی كه ده‌كاته 1.9% و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 39.71 سه‌نت، هاوكات نه‌وتی رۆژئاوای تكساس 85 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 2.3% و نرخه‌كه‌شی گه‌یشته 37.66 سه‌نت.
دوێنێ ئه‌مریكییه‌كان چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ركابه‌ری جۆ بایدنی كاندیدی دیموكرات و دۆناڵد تره‌مپی كاندیدی كۆماریه‌كان و له‌ئێستاشدا جیاكردنه‌وه‌ی دهنگهكهكان به‌رده‌وامه.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، تا ئێستا کۆماریەکانی ئەمریکا 210 کورسیان مسۆگەر کردوە و دیموکراتەکانیش 237 کورسیان مسۆگەر کردوە.