ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتەکانی، پەنسلڤانیا و کارۆلینای باکور و جۆرجیا و نیڤادا بەردەوامە، هاوکات بایدن بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆک پێویستی بە شەش کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

لە ئێستادا، دیموکراتەکان ٢٦٤ کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانیان مسۆگەر کردووە و لە ویلایەتی نیڤاداش لە پێش کۆمارییەکانەوەن، ئەگەر شەش کورسییەکەی ویلایەتی نیڤادا بەدەستبهێنن، ئەوا جۆ بایدن دەبێت بە سەرۆکی ئەمریکا.

بە پێی دەنگە جیاکراوەکانیش کۆمارییەکان، تائێستا ٢١٤ کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانیان مسۆگەرکردووە، لە ویلایەتەکانی پەنسلڤانیا و کارۆلینای باکور و جۆرجیاش لە پێش دیموکراتەکانەوەن، بەڵام ئەو سێ ویلایەتە بە تەنها ناتوانن ببنە هۆی سەرکەوتنی کۆمارییەکان، هاوکات ترەمپیش بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆک پێویستە جگە لە ٥١ کورسی سێ ویلایەتەکە، شەش کورسییەکەی ویلایەتی نیڤاداش بەدەستبهێنێت.