ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە دوێنێوە تا بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا 623 هەزار كەسی تێپەڕند، تەنها لە ئەمریكاش زیاتر لە 132 هەزار كەس توشی پەتاكە بون.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 132 هەزار و 540 كەس لەسەر ئاستی جیهان توشی كۆرۆنا بون، بەوەش ژمارەی توشبوانی پەتاكە گەیشتە 49 ملیۆن و 667 هەزار و 748 كەس.

لە ئامارەكاندا ئەوەش هاتوە، ملیۆنێك و 248 هەزار و 780 كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 35 ملیۆن و 254 هەزار و 736 كەس چاكبونەتەوە و پەتاكەیان پەڕاندوە.

بەگوێرەی ئامارەكان، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا لە پێنج وڵات زۆرترین ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا تۆماركراوە بە جۆرێك لە ئەمریكا 132 هەزار و 540 كەس توشی كۆرۆنا بون، لە فرەنسا 60 هەزار و 486 و لە هندستان 49 هەزار و 851 كەس و لە ئیتاڵیا 37 هەزار و 809 هاوڵاتی و لە پۆڵەند 27 هەزار و 86 كەس لە بریتانیا 23 هەزار و 287 كەس توشی كۆرۆنا بون.

عێراق لە ریزبەندی زۆرترین ژمارەی توشبوانی پەتاكەدا پلەی هەژدەهەمینی گرتوە و تا ئێستا 493 هەزار و 139 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 244 كەس گیانیان لەدەستداوە و 423 هەزار و 266 كەسیش چاكبونەتەوە.