لە سەنتەرێکی دەنگدانی فیلادلفیا لە ئەمەریکا کە سندوقی دەنگدانی لێیە، بەهۆی مەترسی بوونی بۆمب، پۆلیس سەنتەرەکەی بە هاووڵاتیان چۆڵکرد.
پۆلیسی فیلادلفیا بڵاویکردەوە، لەناوچەی “فاشیۆن دیستریک” کەسێک دووجار پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و لە بوونی بۆمبێک ئاگاداری کردوونەتەوە.
سایتی فیلادلفیا ئینکویەر ئاشکرایکردووە، ئەو مۆڵەی سەنتەری دەنگدانەکەی تێدایە چۆڵکراوە و هاتووچۆی شەمەندەفەریش راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەی ئەمنی کەی9 چوونەتە ناو مۆڵەکە و تاوەکو ئێستا هیچ بۆمبێکیان نەدۆزیوەتەوە.