ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فراکسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە یاسای قەرزکردن ڕایدەگەیەنێت" لەپێناو فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق پشتیوانی یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق دەکەین، ئەگەر پرۆسەکە لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی وەزیران و شایستەی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت". 

فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەموان دەزانن، باری دارایی حکومەتی ئیتیحادیی دژوارە و کورتھێنانی گەورە لە بودجەی پێویستیی حکومەت ھەیە. ئەو دۆخە داراییە، لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان، کاریگەری خراپیی راستەوخۆی کردوەتە سەر ژیانی ھاوڵاتیان بە گشتی و کارمەندانی دەوڵەت بە تایبەتی.

ڕاشیگەیاندووە" بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و روبەڕوبونەوەی گەندەڵیی و چاکسازیی ھەمەلایەن و دەستکردن بە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و بیناکردنەوەی وڵاتەکەمان و دابینکردنی موچەی کارمەندانی حکومەتی ئیتیحادی و ھەرێمی کوردستان، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ھاوکاری حکومەت بکات".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکە فراکسیۆنەکە باسی لەوەشکردووە، لەو گۆشە نیگایەوە، ئێمە پشتگیری پەسەندکردنی پرۆژە قانونی پاڵپشتیی کورتھێنانی دارایی (قانونی قەرزکردن) لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین، بە جۆرێك کە گرەنتی شەفافیەتی پرۆسەکە لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و بەش و شایستەی ھەرێمی کوردستان بکات.