ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دۆناڵد ترەمپى، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، لە دوای سەرکەوتنی جۆ بایدن، رایگەیاند، رێگا نەدراوە چاودێرەکانمان بچنە ژوورەکانی هەژمارکردنی دەنگەکان.

ترەمپ لە تویتێکدا دەڵێت، من هەڵبژاردنەکەم بردەمەوە، 71 ملیۆن دەنگم بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند شتێکی خراپ روویانداوە و نەیانهێشت چاودێرەکانمان بیبینن.

ترەمپ ئەوەشی خستووەتە روو، ملیۆنەها دەنگدان لە رێگای نامەوە، ئاراستەی ئەو کەسانە کراوە کە خۆیان نەیانویستووە بیبینن.

ئەم تویتەی ترەمپ لە کاتێکدایە، جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا لە جیهان پیرۆزبایی لێدەکرێت.