ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، نوسەر و سیاسەتمەدار داوا لە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات سکاڵای لەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆماربکات.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی لە نوسینێکدا بۆ مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاندوە، "پێشنیار دەکەم لە دادگای باڵای ئەمریکا داوا لەسەر دۆناڵد ترەمپ،  سەرۆکی ئەمریکا تۆمار بکەن لەسەر ئەو ڕێککەوتنە نهێنییەی کە لەگەڵ ئەردۆگان کردی بۆ هێرش کردنە سەر رۆژئاڤا و داگیرکردنی سەرێ کانی، گری سپی، عەفرین و شۆێنەکانی تریش".

ئاماژەی بەوەشکردوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا خیانەتکردن بو لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەکاتێکدا ئەو هێزانە  تاکە هاوپەیمانی ئەمریکا بون لە شەڕی دژی داعشدا.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی باسی لەوەشکردوە، بڕیاری ترەمپ بە کشانەوەی ‌هێزەکانیان لە سوریا، جیا لەوەی بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس بوە، لە هەمان کاتدا بێ پرس و ڕای خودی هێزەکانیشیان بوە لە سوریادا، لە ئاکامی کشانەوەی ئەمریکا و هێرشی ئەردۆگان بۆ سەر  ڕۆژئاڤا زیانێکی زۆری مرۆیی، ماددی و مەعنەوی بەر پرۆسەی سیاسی ڕۆژئاڤا کەوت.