ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوای ئەوەی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا راگەیاند، ترەمپ نیازی نییە واز لە پۆستەکەی بهێنێت.

ترەمپ دەڵێت، راستییەکی سادە هەیە ئەویش ئەوەیە، هێشتا ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی نەهاتووە.

دەشڵێت، لێگەڕێن ئەو ویلایەتانەی رکابەری تێدابووە، دەنگەکانیان هەژمار بکرێنەوە.

ترەمپ پەنا دەباتە بەر دادگای و دەڵێت، ئەم هەڵبژاردنە دزراوە و گەندەڵی زۆری تێداکراوە.

راوێژکارئکی ترەمپ دەڵێت، با دەنگەکان هەژماربکرێنەوە، ئەگەر بایدن سەرکەوتوو بوو، ئەوا با ئەو ببێتە سەرۆک.

کۆمارییەکان لە ویلایەتەکانی جۆرجیا، میشیگان و نێڤادا سکاڵایان تۆمارکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە، زۆربەی وڵاتانیش، پیرۆزباییان لە بایدن کردووە.