ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 462 کەس لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بۆ 51 هەزار و 766 کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 26 هەزار و 860 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەریتانیا یەکەم وڵاتە لە ئەوروپا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 50 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

حکومەتی بەریتانیا نیازی هەیە، رێکاری تووندتر بگرێتەبەر بەوەی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ نزیکن، ئەگەری تووشبوونی خەڵکێکی زیاتر هەیە.

لەبارەی ڤاکسینیش، بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن، کۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو، ئەگەر هەیە دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بکەن.