ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ یەكەمجار دانی بەوەدا نا كە جۆ بایدن كاندید دیموكراتەكان هەڵبژاردنەكەی بردۆتەوە،  .

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، دۆناڵد ترەمپ نوسیویەتی" بایدن هەڵبژاردنەكەی بردەوە، بەڵام هەلبژاردنێكی شێوێنراو و دەستكاریكراو، چاودێرەكان رێگەیان پێنەدرا چاودێری هەلبژاردنەكە بكەن.

ترەمپ نوسیویشیەتی، دەنگەكان لەلایەن كۆمپانیایەكی رادیكاڵی چەپڕەوی تایبەت ژمێردراوە بەناوی (دۆمینۆن) كە ناوبانگێكی خراپی هەیە، بەئامێرێكی خراپیش كە تەنانەت بۆ ویلایەتی تەكساسیش گونجاو نەبو كە بەجیاوازییەكی زۆر بردمەوە.