ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە 54 ملیۆن و 818 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 38 ملیۆن و  140 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 54 ملیۆن و 818 هەزار و 483 کەس، لەو ژمارەیەش 38 ملیۆن و 140 هەزار و 650 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 324 هەزار و 530 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 367 هەزار و 214 توشبو.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی توشبوان لە فڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ ملیۆنێک و 981 هەزار کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 44 هەزار و 548 کەس گیانیانلەدەستداوە.