ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

راپۆرتە میدیایەکان لە ئەڵمانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە مانگی داهاتوودا سەدان بنکەی کوتانی دژی کۆرۆنا دەکەنەوە، هەرچەندە پسپۆرەکان گواستنەوەو دابەشکردنی ملیۆنەها لە ڤاکسینەکە بە چالنجێکی گەورە دەزانن.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەو وڵاتە ئاواتەخوازن کە لێدانی ڤاکسینەکە دژی کۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان دەرئەنجامی پۆزەتیفی هەبێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کۆمپانیای بیونتیکی ئەڵمانی و فایزری ئەمەریکی رایانگەیاند بەرێژەی لە ٩٠% ڤاکسینی کۆرۆنا سەرکەوتووبووە.

رۆژنامەی ( فیلت ئم زونتاگی ) ئەڵمانی رۆژی یەک شەممە رایگەیاند حکومەتی ئەڵمانیا کار بۆ کردنەوەی سەدان بنکەی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دەکات کە لە ملیۆنان هاوڵاتی دەدرێت لە هەر ١٦ هەرێمەکەدا و یەکەم هەرێمیش لە ( بریمن )ەوە دەستپێدەکات.

بڕیاریشە لە سێ مانگی٢٠٢١ دا ئەو کۆمپانیایە ٣٠٠ ملیۆن ڤاکسین بۆ ئەوروپا بەرهەم بهێنێت.