ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە تورکیا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی لەو وڵاتە تۆمار کرا.

ئاژاسنی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، رێژەی تووشبوون لە تورکیا زیاترە لەوەی دەردەکەوێت چونکە بەرپرسان تەنها ئەو حاڵەتانە تۆمار دەکەن کە نیشانەیان هەیە.

پێش ئاماری گیان لە دەستدانی ئەمڕۆ ١٩ نیسان کۆرۆنا بەرزترین ئاستی مردنی تۆمار کرد کە گەیشتە 127 حاڵەت.

لەو راپۆرتەی ئەو ئاژانسەدا هاتووە، لە تورکیا بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا، قوتابخانەکان بە ئۆنڵاین وانە دەڵێنەوە و چێشتخانەکانیش تەنها خزمەتگوزاری گەیاندنیان هەیە.

تەنها ئەمڕۆ هەینی، پێنج هەزار و ١٠٣ حاڵەتی نوێ تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە. لەو وڵاتە تا ئێستا ٤٣٥ هەزار تووشبوو تۆمار کراوە.