ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جۆ بایدن، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پێویست نییە ترەمپ لە پۆستەكەی بمینێتەوە.

لە بارەی پەتای كۆرۆناوە، بایدن لە كاتی وەرگرتنی كوتانی دووەمی لە ڤاكسینی فایزەر گوتی: كۆرۆنا زۆر دادەڕمێت پێش ئەوەی دەست بە پاشەكشە بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە، دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەقی تومەتباركردنی ترەمپیان خستەروو، لە قۆناغی یەكەمدا، رێخۆشدەكات بۆ دوورەپەرێزكردنی سەرۆكی ماوە بەسەرچوو، بە تاوانی "ھاندان بۆ كاری توندوتیژی"، لە سەر بنەمای رووداوەكانی بینایەی كاپیتۆڵ "كۆنگرێس".

ھاوتەریب لەگەڵ ئەمە، دیموكراتەكان، كە زۆرینە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێكدەھێنن، پڕۆژە بڕیارێكی دیكەیان پێشكەشكرد، داوا لە جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، پێنس دەكات ترەمپ لە پۆستەكەی لابدات، بەپێی 25ەمین ھەمواری دەستووری ئەمەریكا. مەزندە دەكرێت لە دانیشتنێكی گشتیدا، لە رۆژی سێشەممە دەنگی لەسەر بدرێت، بەپێی فرانس پرێس.

چەند رۆژێك بەر لە كۆتایھاتنی كاری سەرۆكایەتیی، ترەمپ رووبەڕووی ھەڵكشانی داواكانی دەستلەكاركێشانەوە دەبێت، تەنانەت لە لایەن ھەندێك لە كۆمارییەكانیش؛ بۆ ئەوەی دوور بكەوێتەوە لە ئەنجامدانی لەكارلابردنی لە كاتێكدا، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە لوتكەی تەنگژەیەكی سیاسی و تەندرووستی و ئابووری تێدەپەڕێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، نانسی پیلۆسی، رۆژی یەكشەممەی رابردوو رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە ھەوڵدان بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك لە رۆژە دواییەكانید، دوای ئەو ھێرشە توندەی لایەنگرانی كردیانە سەر كاپیتۆڵ.