دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دۆخی لەناكاوی لهوانشتنی پایته‌خت واژۆكردوه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه زانیاریان پێگه‌یشتوه سه‌باره‌ت به‌دانانی پلان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی چه‌كداری له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت له 50 ویلایه‌تی ئه‌مریكا له‌كاتی نزیكبونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته.
هاوكات كه‌ناڵی ABC بڵاویكردوه‌ته‌وه، پلان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی چه‌كداری له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كانی كۆنگرێس له 50 ویلایه‌تی ئه‌مریكا له رۆژی 16 ی (كانونی دوه‌م/1)ه‌وه تاوه‌كو 20ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 دارێژراوه.
له‌یاداشتێكدا نوسینگه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی گروپێكی چه‌كدار له به‌رنامه‌دایه له 16ی (كانونی دوه‌م/1) هێرشبكاته سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن به‌پێی هه‌مواری 25 ی ده‌ستوری ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێنه‌وه، ئه‌و گروپه چه‌كداریه به‌ڵێنی "ڕاپه‌ڕینێكی گه‌وره "یان داوه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره ئه‌نجامبدرێت.