ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسند كرا، بەپێی ئەو بڕیارەش مایک پێنسی جێگری دەتوانێت ترەمپ لە سەرۆکایەتی ئەمریکا دوربخاتەوە و خۆی ئەرکەکانی رابپەڕێنێت.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌كۆی 223 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 205 ده‌نگ بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد تره‌مپ، لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا په‌سه‌ندكرد و مایك پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکایان ناچاركرد به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ نانسی پێلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ 24 كاتژمێر مۆڵه‌تی دایه‌ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مواری 25 له‌ ده‌ستوری ئەمریکا.

هه‌مواری 25ی ده‌ستوری ئه‌مریكا رێگه‌ به‌ مایك پێنس، جێگری دۆناڵد ترەمپ دەدات کە رایبگەیەنێت، تره‌مپ توانای به‌جێهێنانی كاره‌كانی نه‌ماوه‌ و خۆی ئەرکەکانی رابپەڕێنێت.