ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گه‌یشته‌ 57.30 دۆلار، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 54 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 57.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ له‌ 11 مانگی رابردوەوه‌ بەهاکەی به‌و رێژه‌یه‌ بەرزبوبێته‌وه‌، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش بە بەرزبونەوەی 96 سەنت گه‌یشته‌ 54.51 دۆلار.

هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو بۆ رێكاره‌كانی سعودیه‌ دەگەڕێتەوە كه‌ وڵاتەکە بەنیازە له‌ مانگه‌كانی (شوبات/2) و (ئازار/3) به‌رهه‌مێنانی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه،‌ ئه‌مه‌ش به‌پێی رێكه‌وتنی ئۆپێك پلاس.

بەگوێرەی شیکەرەوانی ئابوری و شارەزایانی بواری نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگیری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و کە ژمارەی توشبوان تا دێت بەرزدەبێتەوە.