بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١١٢ ملیۆن حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١١٢ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار و ٤٠٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٤٨٧ هەزارو ٢٦٥ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٨٥ ملیۆن و ١٣٩ هەزار و ٨٠٩ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٨ ملیۆن و ٨٢٦ هەزار و ٣٠٧ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە ٥١٢ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.