ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئاژانسی ناسا بۆ یەکەمجار ڤیدیۆ و دەنگی تۆمارکراوی سەر رووی مەریخی بڵاوکردەوە.

بە ناردنی ئامێری پێرسێڤێرانس رۆڤەر، ناسا دەیەوێت لێکۆڵینەوە لەوە بکات، ئایا پێشتر مەریخ ژیانی تێدابووە و شێوازی ژیان تێیدا چۆن بووە.

دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردوو، ناسا بە سەرکەوتویی ئامێرەکەی لەسەر مەریخ دابەزاند، بڕیاریداوە لەگەڵ هەر دۆزینەوەیەکی نوێ، وێنە و ڤیدیۆکان بڵاوبکاتەوە. ڤیدیۆی تەواوی پرۆسەکەشی بە کوالیتی بەرز بڵاوکردەوە.

ئامێرەکەی ناسا جۆرێک لە فڕۆکەی لەگەڵە کە قەبارەکەی هێندەی کۆترێکە و هاوکاری دەکات لە لێکۆڵینەوەکان. تەواوی پرۆسەکە بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار تێچووە.