ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 66.34 دۆلار، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بۆ یه‌كه‌مجاره به‌و شێوه‌یه به‌رزبونه‌وه به‌خۆوه ببینێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌بۆرسه‌ی جیهانی به رێژه‌ی 1.7% به‌رزبوه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك به 65.34 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی 1.2% نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه و به 62.62 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
ستیڤن ئینێس سه‌رۆكی ناوه‌نده ستراتیژیه‌كانی بازاڕه جیهانیه‌كان له ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ته‌وژمێكی ئه‌رێنی هه‌یه له ئاڵوگۆڕی نه‌وتدا، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان خۆیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وتێكی زۆر ئاماده ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌ی ده‌زگای گۆڵدمان ساكس پێشبینیكردوه، له چاره‌گی دوه‌م و سێیه‌می ساڵی 2021دا نرخی نه‌وت 10 دۆلار به‌رزببێته‌وه، هه‌روه‌ها بانكی وۆڵ ستریتی ئهمریكش پێشبینیكردوه، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاو بگاته سه‌روی 70 دۆلار.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش، مۆرگان ستانلی شیكه‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان رایگه‌یاندوه، قورسه نرخی نه‌وت جارێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رو له‌دابه‌زین بكات، له‌ئێستاشدا خواست له‌سه‌ر نه‌وت له جیهاندا روی له‌زیادبون كردوه، چونكه ڤاكسینی فایزه‌ر ئه‌نجامی ئه‌رێنی نیشانداوه، به‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان.