ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شوانە حەسەن ئەبوبەکر / پەیامنێری ڕێگای کوردستان / بەریتانیا

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە چەند قۆناغێک ڕێکارە خۆپارێزییەکان و کردنەوەی قوتابخانە و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی ئاشکراکرد:

قۆناغی یەکەم : لە ڕۆژی ۸/۳ قوتابخانەکان دەکرێنەوە و دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێت و ڕێگە بە چالاکی وەرزشی دەرێت لە ناو قوتابخانەکاندا وە هەفتەی ۲ جار پشکنینی کۆرۆنا بۆ خوێندکارانی ناوەندی و ئامادەیی دەکرێت.

قۆناغی دووەم:  لە ٢٩/٣ ڕێگە بە ٦ کەس دەدرێت لە دەرەوە یەکتر ببینن . واتا ڕێگە دەدرێت شەش کەس لەشوێنێک کۆببنەوە یاخود پیسابکەن و یەکترببینن

قۆناغی سێ: لە ۱۲/٤ سەرجەم دوکان و بازاڕە ناپێویستەکان لەگەڵ غەسل و سەرتاشخانە و ئارایشتگا و مەلەوانگە و هۆڵەکانی لەشجوانی دەکرێنەوە.

هەروەها هەر لەقۆناغی سێیەمدا باخچەی ئاژەڵان ، خواردنەوە(مەی) بە شێوەی سەفەری ، باخی دەرەوە بۆ مەی خواردن، جێگاکانی گەشتوگوزار (کەرەڤانە) دەکرێنەوە.

قۆناغی چوار: لە ۱۷/٥ ڕێگە بە دوو خێزان دەدرێت لە ماڵێکدا کۆ ببنەوە، هەروەها ٦ کەس دەتوانن لە پۆپەکاندا پێکەوە لەسەر مێزێک دابنیشن.

هەروەها هەر لەقۆناغی چوارەمدا سینەما ، هۆتێل ، سەنتەرەکانی وەرزشکردن بە لەبەرچاو گرتنی دووری کۆمەڵایەتی دەکرێنەوە وەڕێگە بە ۱٠ هەزار کەس دەدرێت لە نێو یاریگاکان کۆببنەوە. وە مەراسیمی ئاهەنگی هاوسەرگیری یان مردوو ناشتن(پرسە)  بۆ ۳٠ کەس ڕێگەپێدراو دەبێت.

قۆناغی پێنج: لە ۲۱/٦ حکومەت هیوادارە هەموو ڕێگری و بەربەستەکانی خۆپارێزی هەڵبگرێت و ڕێگە بدات یانە شەوانەکان و کڵاپ و دیسکۆ و باڕەکان بکرێنەوە.