ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمەریكا پێوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و بە گوتەی كازمی دووپات لە پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە و زیادكردنی هاوبەشی بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی هەردوو وڵات كراوە. 

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی شوبات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە تویتێكی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، لەگەڵ سەرۆك جۆ بایدن دووپات لە پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە و زیادكردنی هاوبەشییەكان كرد بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی هەردوو وڵات كراوە .

كازمی نووسیوویەتی، لەو پەیوەندییە تاوتوێی كاركردنمان كرد بۆ پشتیوانی ئەمن و ئاشتی لە ناوچەكە و بەردەوامی هەماهەنگییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

باسی لەوەشكرد، دووپاتمان كردەوە لە كاری بەردەوام بۆ گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان هەردوولا وڵات لەسەر بنەمای سەروەری نیشتمانیی عێراق.

ئەو پێوەندییەی تەلەفۆنیەی كازمی و بایدن دوای هاتنە سەر حوكمی كابینەی نوێییەكەی جۆ بایدن بەیەكەمین پێوەندی دادەنرێت ئەنجام دراوە بە نێوان بەرپرسانی ئەمەریكا و بەرپرسانی عێراق.