ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

  رێژه‌ی مردن به‌ كۆرۆناوه‌ له‌ ئه‌مەریكا، 500 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌. ئه‌م دۆخه‌ وایكرد كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و جێگره‌كه‌ی و هاژینه‌كانیان و ستافی كۆشكی سپی ماته‌م بگێڕن.

جۆو باید‌ن، سەرۆكی ئەمەریكا له‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه‌ گوتی: "500 هەزار! ئەو رێژه‌ 70 هەزاری پتره‌، له‌ رێژه‌ی ئه‌و ئه‌مەریكایانه‌ی له‌ شه‌ڕی دووەمی جیهانیدا و له‌ ماوه‌ی 4 ساڵدا گیانیان لەدەستدا."

باید‌ن، له‌ وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ش كرد، ره‌نگه‌ تاكوو كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ ژیان ئاسایی ببێته‌وه‌.

ئانتۆنی فاوچی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان، كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، ئه‌ندامی كارای تیمی كۆشكی سپی بووه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌نووكه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست راوێژکاری سه‌رۆكی ئه‌مەریكایه‌ و گوتی: "شتێکی زۆر ناخۆشە، ئه‌مه‌ له‌ مێژوودا ده‌مێنێته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا و له‌ دوای تاعونه‌كی ساڵی 1918وه‌، هاوشێوەی ئەم ڤایرۆسه‌مان نەبینیوە."