ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەندامێکی فراکسیۆنی هێزە عێراقییەکان رایگەیاند، هێزەکانی پێکهاتەی سونە بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عێراق چەند پێشنیازێک تاوتوێ دەکەن و یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانیش وایکردوە بەشێک لەپەرلەمانتاران لەدەرەوەی حزبەکانیان خۆیان کاندید بکەنەوە.

ئەحمەد جبوری، ئەندامی فراکسیۆنی هێزە عێراقییەکان لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا هێزە سونییەکان لەسەر پێشنیازێکی هاوبەش رێککنەکەوتون بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی سونەکان وەک ئەوەی لەلیستی عێراقییەدا ئەنجامیاندا لەساڵی 2010دا.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان شێوازی پێکهێنانی هاوپەیمانیەتییەکان دیاریدەکات، بەڵام لەئێستادا بەشێک لەپەرلەمانتارەکانیان بڕیاریانداوە لەحزبەکانیان بچنەدەرەوە و وەک کەسایەتی خۆیان کاندید بکەن.

ئامادەکاری لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت کەبڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت بەردەوامی هەیە، پێکهاتەکان و پارتە سیاسییەکان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی سەرقاڵی دروستکردنی هاوپەیمانی و پێکهێنانی هاوپەیمانین بۆ دوای هەڵبژاردنەکان.