ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد،بەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵی عێراق و دوانەكەوتنی ، هەڵمەتی واژووكۆكردنەوە لەپەرلەمانی عێراق دەستیپێكردووە.

مەریوان نادر ، ئەندامی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 25ی 2 ی 2021، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" بۆ ئەوەی چیتر دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ واتا ساڵی 2021 لەپەرلەمانی عێراق دوانەكەوێت هەڵمەتی واژووكۆكردنەوە لەنێو پەرلەمانی عێراق دەستی پێكردووە . "

گوتیشی :" ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆكارێك بۆئەوەی دەنگ لەسەر بودجە بدرێ و چیتر پاش پەسەند كردنی لەپەرلەمان دوانەكەوێت."

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند:" تا ئێستا نزیكەی 30 واژووكۆكراوەتەوە و رای زۆرینەی لیستە سیاسیەكان بەرامبەر بەكورد خراپ نیە كەپەسەند كردنی نەبێتەزیان بۆخەڵكی كوردستان و لەسەر بنەمای رێكەوتنی هەرێم واوەند بێ."