ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پارێزگاری زیقار نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی پارێزگار پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و مستەفا کازمیش عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقى راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی پارێزگاری زیقار بە وەکالەت.

  دوای پێنج رۆژ لە بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان لە شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار و کوژرانی 5 (پێنج) خۆپیشاندەر و برینداربونی 247 (دوسه‌د و چل و حه‌وت) کەسی لە خۆپیشاندەران و ھێزەکانی ئەمنیی، نازم حەمید وائیلی، پارێزگاری زیقار لە نامەیەکی دەستنوسدا کە ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران کردوە تیایدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی پارێزگار کردوە

دوای ئەو بڕیارەی وائیلی، مستەفا کازمی بڕیاریدا عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەرەڕای ئەرکەکەی خۆی، ئەرکی پارێزگاری زیقار بە وەکالەت بەڕێوەببات.

ھەرچەندە نازم حەمید وائیلی پێشتر رایگەیاندبو، کە پشتیوانی لە داواکاریی خۆپیشاندەران دەکات و فەرمانی بە ھێزەکانی ئەمنیی کردوە، کە بە ھیچ شێوەیەک روبەڕوی خۆپیشاندەران نەبنەوە، بەڵام بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و سوربونی خۆپیشاندەران لەسەر داواکارییەکانیان و کوژرانی پێنج خۆپیشاندەرن، وائیلی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.

لە رۆژی دوشەممەی 15-ی (شوبات/2)ی رابردوەوە، خۆپیشاندان لە شاری ناسرییە بەڕێودەچێت و ماوەی پێنج رۆژە بەردەوامیی ھەیە کە لەمیانیدا خۆپیشاندەران داوای لاکارلادانی پارێزگار، نازم حەمید وائیلی-یان لە پۆستەکەی دەکرد.

22ی ئه‌م مانگه‌ خۆپیشاندان له‌ ناسریه‌ ده‌ستیپێكرد لە میانی خۆپیشاندانەکان، 247   کەس برینداربون کە 20  یان بە گوللـەی راستەقینە بوە.