ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، حکومەتی عێراق لەبارەی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا پابەندنەبو بە بەڵێنەکانی و کەمتەرخەمییەکی بەرچاوی هەبوە، بۆیە هەڵمەتێکی پەرلەمانی بەرامبەری دەستپێدەکەن و داوا دەکەن دابینکردنی ڤاکسین دوربێت لەدەستی گەندەڵی و هەژارانیش پێشینەی ئەو کەسانە بن کە پێیاندەدرێت.

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، پەیوەست بەدابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کەمتەرخەمییەکی بەرچاو لەلایەن حکومەتەوە هەیە و پابەندی بەڵێنەکانی نەبوە، بۆیە هەڵمەتێکی پەرلەمانی بەهێز بۆ لێپرسینەوە و بەدواداچون لەسەر ئەو بابەتە دەستپێدەکەن.

ئەوەشی خستوەتەڕو، گەیشتنی ڤاکسین و دابینکردنی بێبەرامبەر بەواتای ئەوە نایەت کە بەردەستبونی دوردەبێت لەدەستی گەندەڵی، بەکارهێنانی بودجەی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت و فرۆشتنەوەی ڤاکسینەکە لەبازاردا بەشێوەیەکی نایاسایی، هۆشداریش دەدەن و لەلایەنی یاساییەوە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێدەکەن.