ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو و سنووردار دەربکات، هاوکات چەند بڕیارێکی توند، بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیرێتەبەر.

ئەوە لە كاتێكدایە كە ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق رۆژ دوای رۆژ زیاد دەكات، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق لە 24 كاتژمێردا 3 ھەزار 248 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و 23 تووشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

لە 19/2/2021 حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو، لە رۆژانی هەیینی، شەممە و یەکشەممە، رۆژانی دیکەش هاتووچۆی سنووردار، بۆ ماوەی دوو هەفتە.