ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشکرا کرد، سەرەتا هەشت گرووپی هاووڵاتییان پێكوتەكەیان پێدەدرێت، ئەوە لە کاتێکدایە بەیانی ڤاکسینە چینیەکە دەگاتە عێراق.

بەپێی نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، سەرەتا ڤاکسینی کۆرۆنا دەدرێت لە كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی بە هەموو ناونیشانەكانیەوە.

گرووپی دووەمیش وەک راگەیاندنەکە باسی دەکات دەدرێت لە كەسانی تەمەن سەروو ٥٠ ساڵان، لەگەڵ گرووپی تووشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان.

ئەو کارمەندانەی سەر بە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیین، لەگەڵ كۆچبەران و ئاوارەكانی كەمپەكان، ئەوانیش ڤاکسین وەردەگرن.