ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، یه‌كه‌م قۆناغی ژه‌مه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ گه‌یشته‌ عێراق و بڕیاریشه‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بكرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م قۆناغی ژه‌مه‌ ڤاكسینی "سینۆ فارم"ی چینی گه‌یشته‌ عێراق، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی  باڵیۆزی چین له‌ عێراق و فه‌ریق محه‌مه‌د به‌یاتی سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراقی پێشوازیان لێكرد.

وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، سوپاسی حكومه‌ت و خه‌ڵكی چینی كرد بۆ هاوكاریه‌كه‌یان و راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كۆماری گه‌لی چین له‌ عێراق ڕێككه‌وتن كراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له‌ 2.000.000 (دو ملیۆن) ده‌رمانی ڤاكسینی سینوفارم بۆ عێراق دابینبكرێت، جگه‌ له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێكه‌وتنی كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ڤاكسین بۆ زۆرترین رێژه‌ی هاوڵاتیان.