ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە پەرلەمانی عێراق ١١٣ پەرلەمانتار داوای دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکەن و داوای بانگهێشتکردنی سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق دەکەن بۆ دانیشتنێکی پەرلەمان.

ئەو ١١٣ پەرلەمانتارە داوا دەکەن کە پرۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢١ کۆی گشتی خەرجیەکان دابەزێنرێت بۆ ٩٠ ترلیۆن دینار، لەو بڕە ٨٢ بۆ بودجەی بەکاربەر و ٨ ترلیۆنیشی بۆ وەبەرهەمهێنان، بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلاریش داوا دەکەن نرخی یەک دۆلار بکرێتە ١٣٠٠ دینار، بەم پێیە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دیناری عێراقی دەبێت.

مازن فەیلی، ئەندامی پەرلەمان لە لیژنەی ئابوری و وەبەرهەمهێنان باس لەوە دەکات کە چەند رۆژێکە پێشنیارەکەیان بەرزکردۆتەوە بۆ لیژنەی دارایی.

فەیلی دەڵێت " ئەو بەهانەیەی نرخی دۆلاریان پێ بەرزکردەوە گونجاو واقیعی نییە، بەتایبەتی داوای بەرزبوونەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا".

دەربارەی نرخی دۆلار پەرلەمانی عێراق بوونەتە دوو بەشەوە، هەندێکیان لەگەڵ مانەوەین بە بەرزکراوەیی، هەندێکیشیان لەگەڵ دابەزندیدان.