دكتۆر عیماد حسێن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای شه‌پۆلی دوه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا و كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕۆژانه كه‌متر له 1000 (هه‌زار) توشبوی تۆمارده‌كرد، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا ژماره‌ی توشبونهكان به‌ربه‌ستی 4000 (چوار هه‌زار)ی تێپه‌ڕاند.
وتیشی، "تۆماركراوه‌كانی رۆژانه ده‌ریخستوه، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له عێراق بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه ته‌ندروستی پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌كات، چونكه زۆربونی ژماره‌ی توشبوان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێز و توانای پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دروستده‌كات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی باسی له‌وه‌شكرد، ته‌ندروستی پلانی هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، به‌ڵام پابه‌ندبونی هاوڵاتیان به ڕێوشوێنه خۆپارێزیه‌كان و دوربون له گردبونه‌وه و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، تاكه ڕێگایه بۆ كه‌مكردنه‌وه و راگرتنی زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه، ئه‌گه‌رنا پێشبینی ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتودا عێراق به‌ره‌و بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو بنێت.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له 24 كاتژمێری رابردودا 4690 (چوار هه‌زار و شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته 703778 (حه‌وت سه‌د و سێ هه‌زار و حه‌وت سه‌د و حه‌فتاو هه‌شت) توشبو.