ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نوێنه‌ری ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، سکاڵایەکی پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌ دژی ئێران، بە تۆمەتی هێرشکردنە  سەر کەشتییەکی ئیسرائیل لە نزیک کەنارەوەکانی عومان.

گیلاد ئەردان، نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگه‌یاند، "سكاڵایه‌كمان دژی ئێران پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوە، له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ هه‌فته‌ی رابردو کەشتییەکی بارهەڵگری ئیسرائیلی لە نزیک کەنارەکانی عومان كردوەته‌ ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتر هۆشداریاندابو لەبارەی چالاکییەکانی ئێران لە کەنداوی عومان و نیگه‌رانیشیان لە‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕبڕیبو، کە بوەتە سه‌چاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ ناوچەکە، بۆیه‌ ئیسرائیل هەمو رێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ده‌گرێته‌ به‌ر.

نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەشکردوە، ئیسرائیل له‌ سكاڵاکەدا  ئاماژەی بەوەداوە كه‌ "ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل له‌ كه‌نداوی عومان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه،‌ئه‌وه‌ش پێشێلکردنێكی زەقی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان، سەلامەتی دەریایی، پەیماننامەی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشه‌".

25ی مانگی (شوباتی/2)ی ئەمساڵ كه‌شتیه‌كی بارهه‌ڵگری ئۆتۆمبێلی ئیسرائیلی كه‌ له‌ سعودیه‌ بۆ سه‌نگاپوره‌ به‌ڕێكه‌وتبو، له‌ كه‌نداوی عومان كرایه‌ ئامانج، له‌ ئاكامدا زیانێکی زۆر به‌و كه‌شتیه‌ كه‌وت.