ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ یاسای بودجەی ساڵی 2021ی فیدڕاڵی، بەمەبەستی پەسەندكردنی ڕەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرا.

بەگوێرەی نوسراوێک کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە جێگری ئەمینداری گشتی کروباری کارگێڕی پەرلەمان رەوانەی کردوە، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021-ی فیدڕاڵی، بەمەبەستی پەسەندكردنی ڕەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرا.

ئەمینداری گشتی کروباری کارگێڕی پەرلەمان لەنوسراوەکەدا نوسیویەتی،"به‌پێ ماده‌ی 73  به‌ندی سێیه‌م له‌ ده‌ستوری عێراق بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 تان بۆ ده‌نێرین كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌رواری 31/ 3 / 2021 له‌ دانشتنی ژماره‌ 46 ده‌نگی پێدراوه‌، بەمەبەستی پەسەندکردن."