ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی پێشووی حکومەتی ئەو وڵاتەی راسپاردووە تا کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت.

لە ماوەی دوو ساڵدا چوارەمین هەرڵبژاردن لەم وڵاتە بەرێوەچوو، كە نە پارتی راستڕەو بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ و نە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن تا بتوانن بەتەنها حکومەت پێکبهێنن.

لە کۆی ١٢٠ کورسی ناو کنێست "پەرلەمان"ی ئیسرائیل پارتەکەی ناتانیاهۆ توانی ٣٠ کورسی بۆ خۆی مسۆگەربکات، هاوکات، ٥٢ ئەندام پەرلەمان ناوبراویان کاندید کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ، لەبەرامبەردا ٤٥ پەرلەمانتار یائیر لابید لیائیر سەرۆکی پارتی "ئایندە لەوێ"ە و وەزیری پێشووی دارایی ئەو وڵاتەیان کاندید کرد.