ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی له‌ كردنه‌ ئامانجی كه‌شتی "ساوێز"ی ئێرانی له‌ ده‌ریای سور ده‌ربڕی و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاشی ئاگاداركرده‌وه‌، كردنه‌ ئامانجی ئه‌و كه‌شتیه‌ له‌به‌رامبه‌ر زیانگه‌یاندن به‌ كه‌شتیه‌كانیان بوه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی بریتانی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت بڵاویكرده‌وه‌، ئیسرائیل به‌ ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندوه‌، هێزه‌كانیان دوێنێ ئێواره‌ كه‌شتی "ساوێز"ی ئێرانیان بۆردومانكردوه‌، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی پێشوی ئێران بۆسه‌ر كه‌شتیه‌كانی ئیسرائیل.

پێشتريش ئاژانسی ته‌سه‌نیم كه‌ نزیكه‌ له‌ حكومه‌تی ئێران پشتڕاستیكرده‌وه‌، له‌ ده‌ریای سور هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی ئێرانی كه‌ ده‌یویست به‌ره‌و ئه‌ریتریا بڕوات، له‌ڕێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه‌ زیانی زۆری پێگه‌یه‌ندراوه‌.