ژماره‌یه‌ك خێزانی عێراقی له‌سه‌ر كوژرانی كوڕه‌كانیان له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2019، له‌دادگایه‌كی فڕه‌نسا سكاڵایان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق تۆماركرد.
پێنج خێزانی عێراقی له‌دادگایه‌كی تایبه‌ت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی له پاریس، سكاڵایان دژ به عادل عه‌بدولمه‌هدی تۆماركردوه.
له‌وباره‌یه‌وه جهیسیكا فیناڵ پارێزه‌ری دۆسیه‌كه رایگه‌یاندوه، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2019 ئه‌و خێزانانه كوڕه‌كانیان له‌ده‌ستداوه و حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراقیش تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، به‌كوشتن و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی رۆڵه‌كانیان له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سكاڵاكه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقی تۆماركراوه كه باس له ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خساندنی بواری ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كات، كۆی گشتی نوسراوی سكاڵاكانیش له 80 (هه‌شتا) لاپه‌ڕه پێكهاتوه.
له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان و گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019 زیاتر له 600 (شه‌شسه‌د) كه‌س كوژران و 30.000 (سی هه‌زار) كه‌سیش برینداربون.