ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دامەزراوەی دەرمان و چاودێری تەندروستی بریتانیا بەهەماهەنگی لیژنەی هاوبەشی حکومەت بۆ ڤاکسین و بەهێزکردنی بەرگری لەش راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا بۆ یەکەمجار دانیان بە پاشەکشەیەکی ڤاکسینی ئاسترازینیکا-ئۆکسفۆردا نا و رایانگەیاند، باشتروایە گەنجانی خوار تەمەن 30 ساڵ لەبری ڤاکسینی ئاسترازینیکا ڤاکسینێکی دیکە بەکاربهێنن.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پرۆفیسۆر جۆنسن ڤانتام جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئینگلاند رایگەیاند، دامەزراوەی دەرمان و چاودێری بریتانیا  (MHRA) بەهاوبەشی لیژنەی هاوبەشی حکومەت بۆ ڤاکسین و بەهێزکردنی بەرگری لەش گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە دەرکەوتنی چەند حاڵەتێکی نائاسایی کڵۆبونی خوێن پەیوەندی بە ڤاکسینی ئاسترازینیکاوە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیار کراوە گەنجانی نێوان تەمەن 18 بۆ 29 ساڵ لەبری ڤاکسینی ئاسترازینیکا ڤاکسینێکی دیکە بەکاربهێنن.

ڤانتام راشیگەیاند، گەنجانی خوار 18 ساڵ ئەگەری مردنیان بەو ڤاکسینە کەمە ، بەڵام ئۆفەرێکی دیکەیان بۆ بەکارهێنان کردوە ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەی مردوان لەدوای بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترازینیکا-ئۆکسفۆرد بۆ 79 حاڵەت بەرزبوەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دامەزراوەی دەرمانی ئەوروپا رایگەیاند، تائێستاش سودی ڤاکسینەکە بۆ بەرگریکردن لەکۆرۆنا زیاترە لەکاریگەرییە لاوەکییەکانی.