لە راگەیاندراوێكی ھاوبەشدا، ئەمەریكا جەختیكردەوە لەسەر رێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەلامەتی خاكەكەی.
ھەردوولا جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی ھاوبەشیی ئابووری توكمە و نیازی خۆیان دووبارە كردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە ھەماھەنگی و ھاریكاری ئەمنی.
ھەروەھا باسی باشترین رێگاكانی سەپاندنی كەرەستەكانی پاراستنی خۆپشاندەران كرا لە لایەن حكومەتی عێراقەوە.
هاوكات واشنتن نیازی خۆی راگەیاند، بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانی تەواو بۆ عێراق لە دابینكردنی چارەسەری بەردەوام بۆ ئاوارەكان.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: ئەو ھێزانەی ئەمەریكا لە عێراق ماونهتهوه لە سەر داوای حكومەتی بەغدا لەو وڵاتەن بۆ پشتیوانی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق، ئەركیان به هاوبهشی لهگەڵ ھێزەكانی ھاوپەیمانی بووەتە راھێنان و مەشق پێكردنی ھێزەكانی عێراقی.
لە لایەن خۆیەوە عێراق جەختیكردەوە، لەسەر پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی ئەندامانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دەزگاكانی.