ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، یۆشیهیدی سوگا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی هەڵگری دیدی ربەرایەتی گەیشتن بە جیهانێکی نموونەیی داماڵدراوە لە چەکی ئەتۆمیە.

بۆ حەفتا و شەشەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری ناکازاکی ژاپۆن بە چەکی ئەتۆمی لە نۆی ئابی ١٩٤٥دا لە مۆنۆمێنتی ئاشتیی رێوڕەسمی یادەوەری رێکخرا.

رێوڕەسمەکە لە کاتژمێر ١١:٠٢ئەمرۆدووشەممە، کە بۆمبەکە هەڵدراوەتە شارەکەوە، بە ساتێک وەستانی رێزگرتن دەستی پێکرد.

یۆشیهیدی سوگا سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەشی کرد گوتی: ''ژاپۆن وەک تاکە وڵاتێک کە بووەتە قوربانیی بۆمبی ئەتۆمی، دیدی نەگۆڕی هەڵگرتنی رابەرایەتی جیهانێکی داماڵدراوە لە چەکی ئەتۆمی، لەنێو کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا''.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن باسی لەوە کرد کە حکوومەت بەردەوام دەبێت لەسەر چالاکییەکانی هاوکاری گشتگیری قوربانییانی ئەو بۆمبە ئەتۆمیەی ناوی ''هیباکوشا''ی لێنرابوو، بەردەوامیش دەبێت لە هاریکاریکردنی بەرگریکارانی داماڵینی چەکی ئەتۆمیی.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا نەکرد و پەیامێکی ئاراستە کرد.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگەیاند ''بەمەبەستی بەرگرتن لە کارەساتی جەنگ، نەتەوە یەکگرتووەکان بنیاتنرا. لەژێر رۆشنایی ئەو ئامانجەشدا، ئەرکی سەرجەم دەوڵەتانی ئەندامە بۆ نەهێشتنی ئەو چەکەی تا ئەمڕۆ بکوژترینە''.