ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 9619 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 8687 كەسیش چاكبوونەتەوە و 67 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 563 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 9616 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 305 و سلێمانی 1297 و هەولێر 668 حاڵەت و دهۆك 578 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 8687 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 315 و هەولێر 310 و دهۆك 111 و كەركوك 211 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 67 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 12 و هەولێر 2 دهۆك 7 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 19270 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎