ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

واشنتن سزای خستووەتە سەر هەردوو گرووپی چەکداری کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق و عەسائیب ئەهلولحەق، هەروەها سزاکان حزبوڵڵای لوبنان و دوو دامەزراوەی سووریاش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەو لایەنانە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژییان لەگەڵ ئێران و سووریا پێشێلکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەم دوو ساڵەی دواییدا گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە ئاشکرا زۆرترین هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.

پێشتریش ئەمەریکا ژمارەیەک میلیشیای عێراقی نزیک لە ئێرانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.