ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەبارەی پێشرەوەییەکانی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان لە ئەفغانستان، كه‌ به‌م دواییانه‌ 6 ویلایه‌تیان له‌باكووری ئه‌و وڵاته‌ كۆنترۆڵ كردووه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند: حکومەتی ئەفغانستان خاوەنی زیاتر لە 300 هەزار هێزی سەربازییە و فرۆکە و هێزی ئاسمانییان هەیە و پێویسته‌ خۆیان بەرگری لە وڵاتەکەیان ناکەن.

جۆن کێربی وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" گوتی: هەڵەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئەفغانستانە وڵاتەکەیان گەیاندە ئەو دۆخە مەترسیدارە.

كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئەفغانیەکان توانایان هەیە، هێزی ئاسمانیان هەیە، ئێستا ئەگەر هەندێك بگەڕێینەوە بۆ دواوە، بەروونی دەبینین دەرئەنجام و دۆخی ئەفغانستان هەرچی لێبێت، هۆکارەکەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئه‌و وڵاته‌ خۆیانن".

گوتیشی: "حکومەتی ئەفغانستان زیاتر لە 300 هەزار سەربازی هەیە، هێزی ئاسمانی هەیە و چەکی پێویست و کاریگەری  له‌به‌رده‌سته‌، خۆ تاڵیبان هێزی ئاسمانی نیە! ئێستا کاتی ئەوەیەوە ئەو هێز و توانایه‌ی خۆی بەکاربهێنێت".